شێخەکانی کورد و عەرەب لەگەڵ فەرماندەکانی قەسەدە و یەپەژە کۆبوونەوە

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەکی زۆر شێخی کورد و عەرەب لەگەڵ رۆسنبیران و فەرماندەیی گشتیی قەسەدە و یەپەژەدا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ژمارەیەکی بەرچاو لە شێخ و کەسایەتیەکانی کورد و عەرەب و نوێنەرانی پێکهاتەکانی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی قەسەدە کۆبوونەوە. راگەیەندرا، رۆژەڤی کۆبوونەوەکە بڕیارەکانی دووەم کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی هۆز و پێکهاتەکانی سوریا بوو.

راگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رۆژهەڵات عەفرین، ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی کورد و عەرەب و نوێنەرانی پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەبوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە کۆبوونەکدا لێخۆشبونی ئیدارە خۆبەڕێوەبەری کەلەم دواییەدا دەریکردبوو، دەرکردنی کۆجبەرانی هەێمی باکور و رۆژهەڵآتی سوریا، هەروەها میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دووەم کۆبونەوەی نیشمانی هۆزە و پکهاتەکانی سوریان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

کۆبوونەوەی یەکێتی نیستمانی هۆز وپێکهاتەکانی سوریا ٢٥ی ئایار بە بەسداری زیاتر لە ٥ هەزار کەس لە حەسەکە سازکرابوو. کۆبوونەوەکە لەلایەن ئیدارەی خۆبەرێوەبەری، مەسەدە و قەسەدە رێکخرابوو و تیایدا ئەم بڕیارانە دەرکرابوون:

"-دەستمان بۆ ئاشتی درێژە. مێشکمان بۆ دیالۆگ وگفتوگۆکراوەیەوە. لە رێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە دەتوانین پەیوەندی باش لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە و وەڵاتەکانیان سازبکەین.

-رشتنی خوێنی سورییەکان بە سورییەکان حەرامە. ئێمە بانگەواز بۆ دیالۆگ، ئاسایش و سەقامگیری دەکەین.

-تیرۆر رەتدەکەینەوە، تێکۆشان لە بەرامبەر ئەوە گرنگە. ئێمە نەژادپەرستی لە سەر بنەمای نەتەوەیی، ئایی و رەگەزپەرستی رەتدەکەینەوە.

-ئێمە بڕوامان بە بەهاکانی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی هاووڵاتیان هەیە.

-سوریا وڵاتێکی یەکگرتوو و ناناوەندییە، بەشی هەموو پێکهاتەکانی دەکات.

-ئەو کەسانەی دەتسیان نەچووەتە خوێنی سوورییەکان، کاربکرێت بۆ ئەوەی بکەونە بەر لێخۆشبوونی گشتیی و دواتر تێکەڵ بە کۆمەڵگا بکرێنەوە.

-بە گوێرەی تواناکانی بەردەست و بە گوێرەی پێویستییەکان خزمەتگوزاریی رۆژانە دابین بکرێن.

-گرنگی بە کەرتەکانی کشتوکاڵ، بەروبوونی ئاژەڵداری و بەشەکانی دیکە بدرێت.

-بابەتی کۆچبەران لە کەمپەکان و گروپەکانی دیکە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، لەبەر چاو بگیرێت.

-بەهەموو رێباز و تواناوە لە دژی ماددە هۆشبەرەکان کە مەترسی بۆ سەر ئایندەی گەلانی سوریا ساز دەکەن، تێکۆشان ئەنجام بدرێت".

هـ. ب