شەڕێکی سەخت لە تشرین لە ئارادایە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردەوە سەر بەنداوی تشرین، کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات داگیری بکات. دوابەدوای بەرپەرچادانەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. داگیرکەران هەروەها چەندین ناوچەش بۆردومان دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریا جارێکی دیکە بەنداوی تشرینیان تۆپباران کرد. بەنداوەکە کە ناوەندێکی ستراتیژی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمەکەیە، بە هۆی هێرشەکانەوە مەترسی تەقینی هەیە.

دەوڵەتی تورک و چەتکانی هێرشیان کردە سەر باکوری بەنداوەکە. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبجیش بەرپەرچیان دانەوە. دەوترێت کە شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

کاتژمێر ١١:٢٠ بە کاتی هەرێمەکە لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپخانەوە دەوروبەری بەنداوەکە بە چڕی بۆردومان کرا. تادێت مەترسییەکانی تەقینی بەنداوەکە زیاتر دەبن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەمان کاتدا گوندەکانی مخلەت، ئوم ئەل بەرامیل و حەمەیدەی سەر بە ناوچەی سلوکی گرێسپیش بۆردومان دەکەن.

لە گوندی گرازیرۆی گرکێ لەگێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. تائێستا زانیاری ورد لە بارەی ئەو هێرشەوە بەردەست نییە.

گوندەکانی تەویلا و تل تەویلی رۆژئاوای تل تەمریش تۆپباران کران.