سۆهر: لە ماوەی مانگێکدا ٣٠٠ چەتە کوژراون
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٠٠ چەتە کوژراون، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا ٥٢ هاوڵاتی مەدەنی و ٤٠ شەڕڤانی یەپەژە و قەسەدە شەهید بوون.
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٠٠ چەتە کوژراون، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا ٥٢ هاوڵاتی مەدەنی و ٤٠ شەڕڤانی یەپەژە و قەسەدە شەهید بوون.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر گەلان و ژێرخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. بە گوێرەی داتاکانی ڕوانگەی سوەری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە بەرپەچدانەوەی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدەدا تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٠٠ چەتە کوژراوە. هەروەها لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکاندا ٥٢ هاوڵاتی مەدەنی و ٤٠ شەڕڤانی یەپەژە و قەسەدە شەهید بوون.
بە گوێرەی ئامارەکانی کانوونی دووەمی سۆهر؛
١ی کانوونی دووەم لە نزیک پردی قەرەقۆزاق لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.
٢ی کانوونی دووەم لە شەڕی ڕوبەڕوبوونەوەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە دەوروبەری گوندەکانی ئەل عەتشان و ئەل موستەحا لە باشووری منبج شەڕڤانێک شەهید بووە، لە بەرانبەردا ٢٣ چەتە کوژراون.
٣ی کانوونی دووەم لە هەرێمی عاتچانە و موستاحییە لە شەڕدا ١١ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج شەهید بوون، ٢٧ چەتە کوژراوە.
٤ی کانوونی دووەم لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین ٢٠ چەتە کوژراون.
ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ٤ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤاناندا ١٥ چەتە کوژران.
٦ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤاناندا ٤ چەتە کوژران.
٧ی کانوونی دووەم بە هێرشی درۆنی قەسەدە ٢ چەتە کوژران
٨ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا کرێکارێک شەهید بوو. هەمان ڕۆژ لە دێر حافیر ٣ چەتە کورژان. لە ئەنجامی بۆردوومانی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی و ئەمبۆڵانسێک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ٥ کەس شەهید بوو کە یەکێکیان ژنە.
٩ی کانوونی دووەم لە دەروبەری بەنداوی تشرین ٦ شەڕڤان شەهید بوون، ٢٧ چەتە کوژران. هەروەها لە ئەنجامی هێرشی درۆنی قەسەدە ٢ چەتە لە گروپی چەتی ئەل مەجید کوژران.
١٠ی کانوونی دوووەم لە بەنداوی تشرین ٧ چەتە کوژران، ٢ شەڕڤانی قەسەدەش شەهید بوون. هەمان ڕۆژ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو، وە مەدەنییەکی دیکەش بریندار بوو.
١١ی کانوونی دووەم لە ڕۆژهەڵاتی منبج ٤ چەتە کوژران. لە تشرینیش چەتەیەک کوژرا. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا باوکێک و کچەکەی شەهید بوون. هەروەها ماڵێک لە گوندی مەسرب بە ئامانج گیرا.
١٢ی کانوونی دووەم لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ٧ چەتە کوژران.
١٣ی کانوونی دووەم ٢٠ چەتەی سوپای نیشتیمانی سووریا کوژران.
١٤ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشە داگیرکارییەکاندا شەڕڤانێک شەهید بوو، لە بەرانبەردا ٦ چەتە کوژران. لە بەنداوی تشرین ٧ چەتە کوژران. لە هێرشی ئاسمانییدا ٢ شەڕڤان کوژران.
١٥ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ئەمبۆڵانسێک ٤ مەدەنی شەهید بوون. هەمان ڕۆژ ٧ چەتە کوژران. ٥ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.
١٦ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا ٥ مەدەنی شەهید بوون کە ژنێکییان تێدایە.
١٧ی کانوونی دووەم لە دەروبەری بەنداوی تشرین ٨ چەتە کوژران. لە هێرشی ئاسمانییدا ٢ مەدەنی شەهید بوون.
١٨ی کانوونی دووەم لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا ٣ مەدەنی کوژران. لە شەڕەکانی بەنداوی تشرییندا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو لە بەرانبەردا ٨ چەتە کوژران.
١٩ی کانوونی دووەم لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا لە دەروبەری تشرین ٣ مەدەنی شەهید بوون. لە سەڕدا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو، وە ٨ چەتەیش کوژران.
٢٠ی کانوونی دووەم لە چالاکی قەسەدەدا ١٢ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکی چەتاکانیش لەناوبردرا.
٢١ی کانوونی دووەم لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا لە دەوروبەری تشرین ٢ مەدەنی کوژران. لە چالاکی قەسەدەدا ٥ چەتە کوژران.
٢٢ی کانوونی دووەم لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا ژنێکی گەنج لە بەنداوی تشرین شەهید بوو. هەمان ڕۆژ بە چالاکی قەسەدە ٤ چەتە کوژران، وە لە بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا لەسەر جەماوەری گەل لە بەنداوی تشرین ٢ کەس شەهید بوون.
٢٣ی کانوونی دووەم لە ئەبو قەلقەل، تل عارش، قەڵانی نەجم و دەروبەری بەنداوی تشریندا ٦ چەتە کوژران.
٢٤ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤاناندا ٩ چەتە کوژران.
٢٥ی کانوونی دووەم قەسەدە بۆردوومانی بارەگایەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کرد لە ڕۆژهەڵاتی منبج. لە شەڕدا ٦ چەتە کوژران. لە هێرشی ئاسمانییدا لەسەر بەنداوی تشرین ٢ مەدەنی شەهید بوون.
٢٦ی کانوونی دووەم لە شەڕدا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو لە بەرانبەردا ١٠ چەتە کوژران.
٢٧ی کانوونی دووەم لە منبج ١٠ چەتە کوژران. لە بەنداوی تشرین چەتەیەکی دیکە کوژرا. لە بۆردوومانێک لە دێر حافیر شەڕڤانێک کوژرا.
٢٨ی کانوونی دووەم لە هێرشێکی ئاسمانی هۆڤانەی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر سرین ٤ منداڵ و ١٣ مەدەنی دیکە شەهید بوون.
٢٩ی کانوونی دووەم لە بۆردوومانی ماڵێکی کۆبانێدا ٤ مەدەنی شەهید بوون کە یەکێکیان ژنە. لە هەمان ڕۆژدا لە چالاکی قەسەدەدا لە دەروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ١٠ چەتە کوژران.
٣١ی کانوونی دووەم لە بەرپەچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکاندا ٥ چەتە کوژران و ٨ی دیکەش بریندار بوون. لە بەرانبەردا شەڕڤانێک شەهید بوو ٣یش بریندار. لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا لە تل حافیر مەدەنییەک شەهید بوو. لە چالاکی بەرپەرچدانەوەی قەسەدەدا لە گوندەوارەکانی تل حافیر ٨ چەتە کوژران.