شەرمەزارکردنی هێرشی سەر ئەو ماڵەی کە رێبەر ئۆجالان بۆ ماوەیەک تێیدا دەمایەوە بەردەوامە

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر رایگەیاند کە هێرشی سەر ئەو ماڵەی کە لە گوندی ئەلپەلوری کۆبانێ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی تێدا دەمایەوە لەساڵی ١٩٧٩، بە واتای بە ئامانجگرتنی بەهاکانی گەلی کورد دێت.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆردومانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ئەو ماڵەی کە لە گوندی ئەلپەلوری کۆبانێ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی تێدا دەمایەوە، شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا: "پەیامی ئەمجارەی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی هزر و فەلسەفەی رێبەرتیە لە کەسایەتی گەلانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریادا و بە تایبەتی گەلی کورد. بۆردومانی دڕندانەی سەر ماڵی رێبەرتی لە گوندی ئەلپەلوری کۆبانێ، بەئامانجگرتنی ئیرادەی گەلی کوردە. لەبەرئەوەی ئەو ماڵە نیشانەیەکی مەعنەوی گەلی کوردە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو ماڵەی لە رێبەر ئۆجالانی تێدابوو کردە ئامانج. لەبەرئەوەی دەزانێت ئەو ماڵە شتێکی مەعنەوی گەلی کوردە. هێرشەکە بەهاکانی گەل و کۆمەڵگای هەرێمەکە دەکاتە ئامانج.

ئێمە وەک ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیری بەرخۆدێر و پابەند بە هزر وفەلسەفەی رێبەر ئۆجالان، تەئکید لەسەر بەردەوامی ئەو هزرە دەکەینەوە. لەبەرئەوە لە چەکە پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورک ناترسین. لەبەرئەوەی ئێمە لە خوێندنگای رێبەر ئۆجالان فێر بووین.

ئێمە وەک ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر بە هەموو جیهان و گەلانی ئاشتیخواز بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر رێچکە و هزر و فەلسەفەی رێبەری نەتەوەی دیموکراتیک. تێکۆشانمان تا ئازادی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەردەوام دەبێت."

ف.ق