بەرەی پردی قەرەقۆزاق بە بەردەوامی جێگەی ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA)ە. لەو بەرەیە لە نێوان چەتە و شەڕڤانانی قەسەدەدا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. دەوڵەتی تورک بە درۆی میدیای شەڕی تایبەت ڕایگەیاندبوو کە ئەو پردە کەوتووەتەدەست چەتەکانی.
ڕۆژنامەوان نازم داشتان بۆ بە دواداچوونی کۆتا گۆڕانکارییەکانی بەرەی جەنگ لەسەر پردی قەرەقۆزاق، ڕۆشتووەتە سەر پردەکە کە بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر کەوتووەتە باکووری بەنداوی تشرینەوە، لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدەدا چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە، کە لە پارێزگاری پردەکە و هەرێمەکەدان.
یەک لە شەڕڤانانی بەرەی قەرەقۆزاق ڕۆهات وتی: "ماوەی ٥ ڕۆژە لێرەدا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. بە تایبەت لە دیویی پردی قەرەقۆزاقەوە. چەتەکان لە زەمینەوە هێرشەکانیان بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک دەکەن. ئێمەیش لەسەر خاک و ژێرخاکەوە (تونێل) بەرگری دەکەین."
شەڕڤانی یەپەژە ئاڤاشین وتی: "بەم هەموو سەختییەکانەوە تا دوا ڕادە لە دژی دووژمن دەوەستینەوە. بە بێ ئەوەی یەک هەنگاو بگەڕێینەوە لە پێناو گەل و ڕێبەرماندا لە بەرخۆدانداین. پردەکە لە دەستماندایە و بەرگری لێ دەکەین."
شەڕڤان دەمهات وتی: "لە کەسێتی شەهیدانماندا، بەرخۆدانمان پیرۆز دەکەین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەیی شەڕی تایبەتەوە دەیەوێت وا لەگەلەکمان بکات کۆچبەر ببن. خواستی قڕکردنی گەلەکەمانە، بەڵام ئێمە و گەل متمانەمان بە یەکتر هەیە. لە ئێستادا لە قەرەقۆزاقین، لە تونێلەکەناوە، لە گوند و شارەکانەوە لە هەموو جێگەیەک بەرگری دەکەین."