شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و یەپەژە لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وەستاونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و یەپەژە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، تورکیا بە هێرشکردنە سەر کۆبانێ هێرشی کردووەتە سەر بەهێزترین سیمبولی شۆڕش و بەرخۆدانی گەل.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشکردنە سەر کۆبانێ هێرشکردنە سەر ڕۆح و دڵی شۆڕشە" و ئەوەشی تیادا هاتووە: "ئامانجی ئەم هێرشە تەنها قەسەدە نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا خودی کۆمەڵگاش کراوەتە ئامانج. هێرشە بۆ سەر گەل و بزووتنەوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتییانە. دەیەوێت کۆمەڵگەکانی ناوچەکە بە پاساوی بێ بنەمای تیرۆر بکاتە ئامانج و تیرۆریزەیان بکات و سیاسەتی جینۆساید بۆ زاڵبوونی خۆی بەسەر هەرێمەدا پەیڕەو بکات. بۆ ئەو مەبەستەش هێرشیان کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان و گوندەکان و عەمباری گەنم و نەخۆشخانەکان و بۆردومانیان کردن".
'ئێمە شۆڕش لە بەرامبەر هەموو شتێک دا دەپارێزین'
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورک بەبێ مۆڵەتی ڕوسیا و ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکات و وتی: "ئەمریکا جارێکی تر ئەوەی نیشاندایەوە، کە تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆی لە سوریایە. هەرچەندە سەرۆک بایدن بڕیاری ساڵی ٢٠١٩ی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکان قبوڵ نەکرد، بەڵام بە قبوڵکردنی هێرش و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر گەل و بێدەنگبوون و خەمساردی، بەرپرسیاریی دەکەوێتە ئەستۆ، ئەنجامەکانی داگیرکاریی تورک دەبێتە دیاری بۆ داعش".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ڕۆژئاوا بە پارادایمی ئازادی ڕووبەڕووی جەنگێک بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە و ڕاشیانگەیاندووە: "لە دژی فاشیزم، نوێنەرایەتیی بەرەیەکی جیهانی دەکات. بەناوی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی گۆڕەپانەکەوە، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی ئەم هێڵە، بە ڕۆحی ئینتەرناسیۆنالیزمەوە دەیکەین و هەر نرخ قوربانییەک پێویست بێت بۆ پاراستنی ئەم شۆڕشە دەیدەدین".
ژ.ت