شەڕڤانی یەپەژە: هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین
لە بەرەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ڕۆستەم: تا دوا هەناسەی ژیانمان بە شایستەیی باوەڕی گەل و ڕێبەرێتیمان لە تێکۆشاندا دەبین و هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین.
لە بەرەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ڕۆستەم: تا دوا هەناسەی ژیانمان بە شایستەیی باوەڕی گەل و ڕێبەرێتیمان لە تێکۆشاندا دەبین و هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینی لە دژی بەندوای ترشین و پردی قەرەقۆزاقی دەستپێکردووە. وێڕای بەرفراوانی هێرشەکان، بەڵام لە ئاست ئیرادە و بەرخۆدانی شەڕڤاناندا هەموو بە تێکشکاندن دەکەوێتەوە.
شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ڕۆستەم یەکێکە لە شەڕڤانانی بەرخۆدانی سەنگەری بەنداوی تشرینە، بێریتان بەندوای تشرینی وەک قەڵای بەرخۆدان پێناسە دەکات و بەم شێوەیە باسی لە ئیرادە و بەرخۆدانی شەڕژڤانان کرد: "نزیکەی دوو مانگە لێرەین و بە هەموو ئیرادەمانەوە درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین. وێڕای هەموو هێرشە سەختەکانی دووژمن، هیچ کاتێک ملکەچی خواست و ئامانجەکانی دووژمن نەبووین. تێکۆشانمان وابەستەی دڵسۆزیمانە بە ئازادی گەلانمان. ئەمە هێزپێدەری تێکۆشانمانە. بە تایبەت هێز لە ڕێبەرێتیمان و هاوڕێیانی شەهیدامانەوە وەردەگرین. بیر و باوەڕیی ئەم قۆناغەمان سات بە سات بەهێزتر دەبێت. هەموو ئامانجمان سەکەرکەووتنە."
گەل خاوەنی بڕیارداری ئازدییە
شەڕڤانی یەپەژە بێریتان ڕۆستەم دەربارەی بڕیارداری گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە ئێشکگرییان لە پاڵپشتی هێزی شەڕڤاناندان ئاماژەی بەوەدا هەڵوێستی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی گەل بووە بەسەرچاوەی هێزی کاریگەرییان و گوتی: "ئەم هەڵوێستەی گەل و بڕیاردارییان هێزمان دەداتێ لە تێکشاندنی هێرشە داگیرکارییەکاندا. هەڵوێستی گەل لە بەنداوی تشرین نیشاندەری بڕیاداری ئازادییە. وەک شەڕڤانان هاوتێکۆشانی گەلەکەمانین و تا دڵۆپی خوێنی جەستەمان لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا دەبین. تێکۆشانێکی شایستەی گەل و ڕێبەرێتییمان بەڕێوەدەبەین. هیچ کاتێک ملکەچی ئامانجەکانی دووژمن نابین."