'شەڕی گەلی شۆڕشگێری و پاراستنی جەوهەری' ڕۆژەڤی کۆنگرەی تەڤدەم بوو

لە کۆنگرەی تەڤدەمدا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورک تیرۆر بەرهەم دەهێنێت و پێویستە لەبارەی ڕێکخستنبوون لەسەر بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری گفتوگۆ بکرێت و بەڕێوەبەری پاراستنی جەوهەری بەرەوپێشەوە ببرێت."

لە ٤مین کۆنگرەی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بە ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیحسان شبلی، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر حەمدان عەبید و وتەبێژێ کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار رەمزیە محەمەد و وتەبێژی یەپەگە نوری مەحمود قسەیان کرد.

'دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە تیرۆرێک لەدژی گەلانی هەرێمەکە ئەنجام دەدات'

ئیحسان شیبلی ئاماژە بە مێژووی پیلانگیڕی دژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی، " زلهێزەکان هەموو کاتێک پیلانگێری لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبەن. دوایین پیلانگێڕی لەدژی گەلی کورد لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا کە دەستی زۆر وڵات تێیدا هەبوو. سەرەتا دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەموو جۆرە تیرۆرێک لەدژی گەلانی هەرێمەکە بەڕێوەدەبات، دەیەوێت گەلان لەناوببات و هەرێمەکە داگیر بکات. بەڵام بەرخۆدانی گەلەکەمان و خاوەنداریکردنیان لە هێزە سەربازی و ئەمنیەکان، پیشانی جیهانی دایەوە کە ئێمە گەلێکە خاوەن ئیرادە و مێژووی بەرخۆدانین و خاوەن فەلسەفەی دیموکراست و ئازادین."

'ئێمە بە گشتی مرۆڤایەتی دەپارێزین'

حەمدان عەبد وتەبێژی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش ڕۆڵی بەڕێوەبەری خۆسەری بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی دژی تیرۆر شیکردەوە و وتی، " دەوڵەتی تورل لەسەر رەتکردنەوە و قڕکردنی گەلان دروست بووە و ئەم سیاسەتە لەدژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبات. کاتێک هێرش لەسەر زیندانی سەناعەی حەسەکە سەرنەکەوت، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر شەنگال، مەخمور و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام پێویستە جیهان بزانێت کە ئێمە هەموو جیهان دەپارێزین."

رەمزیە محەمەد وتەبێکی یەژاستاریش پێویستی فراوانکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانی لە بەرانبەر هێرش و پیلانگێڕیەکان و لەناوبردنی گەندەلی لەنێو دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر بە گرنگ لەقەڵەمدا.

' پێویستە ڕێبازی خۆپاراستن بەرەوپێشەوەبەرین'

هەروەها رەمزیە بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و بەڕێوەبەری خۆسەر کرد.

نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماژەی بە هەنگاوی گورزی گەلان لەدژی هێرشی سەر زیندانی سەناعە کرد و وتی، " بە بەرخۆدانی بەهێز و گەلەکەمان هێرشەکەمان تێکشکاند. پێویستە لە کۆنگرەدا پێویستی ڕێکخستنی گەل لەسەر بناغەی شەڕی گەل و شۆڕشگێری گفتوگۆ بکرێت. پێویستە ڕێبازی خۆپاراستن بەرەوەپێشەوەبەرین."

هەروەها نوری مەحمود باسی لە ڕۆڵی تەڤدەم کرد لە بڵاوکردنی ڕەگەزی گەلی شۆڕشگێری لە هەرێمەکە و وتی، " ڕۆڵی تەڤدەم لە بەرەوپێشەوەبردنی کەلتوری کۆمەڵگادا هەیە، لەبەرئەوەش تەڤدەم بۆ سەرخستنی شەڕی گەلی شۆڕشگێری و لەناوبردنی هەموو پلانی داگیرکەریان زۆر گرنگە."

ف.ق