سەربازانی تورک لە سەر سنور توندوتیژی، دەستدرێژی و ئەشکەنجە لە بەرانبەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن

سەربازانی تورک لە سەر سنوری رۆژئاوا و باکوری کوردستان هێرشی کردە سەر ٢٤ کەەس. راگەیەنرا سەربازانی تورک دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک و منداڵێک.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، ٢٤ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، هەوڵیانداوە لە قامشلۆوە بچنە باکوری کوردستان، بەڵام لەسەر سنور دوو کەس بە ناوەکانی ئێ. ئێ (٣٤) و ن.هـ (١٤) دەستگیرکراون.

بەپێی زانیاریەکان سەربازانی تورک ئەو کەسانەیان ئەشکەنجە کردووە و لەسەر دیواری سەر سنوری کە بەرزیەکەی ٤-٥ مەترە هەڵیانداونەتە خوارەوە.

لە دیمەنەکاندا کە هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، دیارە کە ئەشکەنجە لە دوو گەنج کراوە. گەنجەکان لە سەر، قاچ و سینگ و دەستەکانیانەوە بریندارکراون.

ن.هـ رایگەیاندووە، ئەوان ٤ کەس بوون و هەوڵیانداوە بچنە باکوری کوردستان و سەربازانی تورکیش تەقەی راستەوخۆیان لێکردووە. ن.هـ وتی، " ٢ هاوڕێمان توانیویانە هەڵبێن و ئێمەش کاتژمێر ٣:٣٠ سەرلەبەیانی دەستگیرکراون. ئێمەیان گرت و لێیانداین. دەستی راستی منیان شکاند."

لەسەر جەستەی ن.هـ شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی توند هەیە.

لەلایەکی دیکەوە ئێ. ئێ وتی، "لەگەڵ پرسیارێک و ئەشکەنجەیان دەکردین و لە سەری منیاندا و من لە هۆش خۆم چووم."

ئێ. ئێ و ن.هـ رایانگەیاند، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر دیوارەکە هەڵیانداونەتە دیوی رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی زانیاریەکان، سەربازانی تورک دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵێکی ١١ ساڵ و ژنێکی ٢٥ سال.

ف.ق