سەربازانی تورک لەسەر سنوور گەنجێکیان کوشت و کەنجێکی تریان بریندار کرد

سەربازانی تورک لە سەر سنووری دربێسی و باکووری کوردستان گەنجێکیان کوشت و گەنجێکی دیکەشیان بە ئەشکەنجەیەکی زۆر بریندار کرد.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها / ANHA) بڵاویکردەوە، لەسەر سنووری ناوچەى دربێسی لە کانتۆنی حەسەکە سەربازانی تورک تەقەیان لە دوو گەنج کردووە.

لە ئەنجامی ئەو هێرش و تەقەیەی سەربازانی تورک دا گەنجێک بە ناوی حەمادی عەبد حسێن، کە خەڵکی ناوچەى دەشیشی کانتۆنی حەسەکەیە کوژرا.

هەروەها گەنجێکی تر بە ناوی محەمەد لەتیف عزاوی خەڵکی ناوچەى مەرکەدە لەلایەن سەربازانی تورکەوە لەسەر سنوور ئەشکەنجەیەکی زۆر کرا و بەهۆی ئەو ئەشکەنجە زۆرەوە بریندار بوو.

ژ.ت