سەربازانی تورک سێ گەنجیان لە بەرزی ٣ مەتر خستە خوارەوە
سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانووی ئەوەی سنوریان تێپەڕاندووە، سێ گەنجیان ئەشکەنجە کرد و لە بەرزی سێ مەتر خستیانە خوارەوە.
سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانووی ئەوەی سنوریان تێپەڕاندووە، سێ گەنجیان ئەشکەنجە کرد و لە بەرزی سێ مەتر خستیانە خوارەوە.
بەپێی زانیاریەکان، خالید سەتیم جاسم و ئەحمەد جومعە جاسمی خەڵکی سڕین و مستەفا ئەحمەد عەلی خەڵکی منبج، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن سەربازانی تورکەوە ئەشکەنجەدراون.
سەربازانی تورک بە بیانوەی ئەوەی سنوریان تێپەڕاندووە، هەرسێ گەنجەکەیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجە دراون و لە بەرزی سێ مەتر خستوویانەیە خوارەوە.
بەپێی ژمارەیەک وێنە کە لەلایەن ئاژانسی هاوار بڵاوکراونەیەوە، سەربازانی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە ٣ گەنجەکەیان ئەشکەنجە کردووە .
ف.ق