بە دیمەن

سەردانی پرسەی شەهید دژوار قامیشلۆ کرا: خاوەنداری لە بەرخۆدان دەکەین

سەدان کەس سەردانی پرسەی شەهید دژوار قامیشلۆیان کرد. لە سەردانەکەدا پەیامدرا "خاوەنداری لە بەرخۆدانی شەهیدانمان دەکەین".

بۆ ئەندامی بەڕێوەبەریی قامیشلۆی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید دژوار (مەتین دینجە) کە ٣ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

سەدان دانیشتووی قامیشلۆ و ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی شەهیدان سەردانی خێمەی سەرەخۆشییەکەیان کرد لە گەڕەکی جودی.

لە خێمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید دژوار هەڵواسرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان محێدین حوسێن، جەختیکردەوە لە تێکۆشان دژی سیخووڕەکانی دەوڵەتی تورک، گوتی: "پێویستە دەسکەوتی شەهیدان بپارێزین، خاوەنداری لە بەرخۆدانیان بکەین".

سڵاو لە بەرخۆدانی زاپ کرا

هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی جەزیرە، حەسەن شێرۆ گوتی: "هێزی ئێمە ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانمانە. ئەو گەلەی هێزی خۆی لە بەرخۆدانی زاپ وەردەگرێت، هەرگیز شکست ناهێنێت".

یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ، نەزیر سۆفی جەختی کردەوە، پێویستە خاوەنداری لە بەرخۆدانی شەهیدان بکرێت.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.