بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە تیایدا ژێرخانی ناوچەکە بە ئامانج دەگیردرێت، زیانێکی زۆر بە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتووە.
لە هەرێمی جزیر ٩ شار و ٢ هەزار و ٢٣٢ گوند بە هۆی بوردومانەکانەوە بێ ئاون
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، دەوڵەتی تورک هێرشی دڕندانەی بۆ سەر هەرێمەکە دەستپێکردەوە. قوتابخانە، نەخۆشخانە و وێستگەکانی ئاو و نەوت و کارەبا کرانە ئامانج و وێران کراون. ٧ وێستگەی کارەبا لە دێریکەوە تا کۆبانێ کراونە ئامانج. لەلایەکی ترەوە بەهۆی بەئامانجکردنی کارەبا وێستگەکانی ئاویش لەخزمەتی هاووڵاتیان ڕاوستاون، لەئەنجامدا ٩ شار و ٢ هەزار و ٢٣٢ گوند ئاویان لێ بڕاوە.
هەروەها ٢ هەزار و ٢٣٢ گوندی جزیر بەبێ کارەبا ماونەتەو
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وێستگەکانی کارەبا بە تەواوی لە کارکەوتوون. کارەباری شارەکانی دربێسی، عامودێ، قامیشلۆ، تیربەسپی بۆردومان کراون. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ وێستگەی کارەبا بە تەواوی لەکارکەوتوون. لە وێستگەی کارەبای سیوێدیک کە ناوەندی وێستگەی کارەبایە، ١٢ تریبۆن لەناوچوون. لە ئەنجامی ئەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە دروستبووە، ٢ هەزار و ٢٣٢ گوندی دێرک، گرکێ لگێ، ڕمێلان، چلاخا، تربەسپیێ، قامیشلۆ، عامودێ، تل کۆچەر و تیل حەمیس بێ کارەبا بوون.
لە کۆی ٤٥٠ بیری ئاو ١٢٤ بیریان لە کاردان
بەهۆی هێرشەکانەوە بیر و وێستگەکانی ئاو کە بە کارەبا کاردەکەن وەستان. لە کۆی ٤٥٠ بیری ئاوی خواردنەوە لە کانتۆنی جزیر تەنها ١٢٤ بیریان بەکاردێت.
وێستگەی سێفان کە کانتۆنی جزیر پێداویستییەکانی ئاوی لێ وەردەگرێت، بەهۆی هێرشەکانەوە لە کار کەوتووە. ئەم سەنتەرە یەکێکە لەو ناوەندانەی کە ئاو بۆ خەڵکی دێرەزۆر، گرکێ لگێ، چلاغا، تربەسپیێ و قامیشلۆ دابین دەکات، بەڵام بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە، لە خزمەتگوزاری کەوتووە، و هاووڵاتیانی ئەو شارە بێ ئاو ماونەتەوە.
٣٠ گوندی کۆبانێ و ٣٦٠گوندی عەین عیسا لە بەبێ کارەبا ماونەتەوە
پەیماننامەی کۆمەڵایەتی
بە پەسەندکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کە وەک چارەسەرێک بۆ ململانێی سوریا و ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەکرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای پەسەندکردنی پەیماننامەکە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کرد، بە ئامانجی تێکدانی ئاشتی و ژێرخانی ناوچەیی و شوێنی خزمەتگوزارییەکان، بەڵام گەل لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا وەستایەوە و بە بەرخۆدانی مەزنیان بۆ دوژمنیان سەلماند کە هەرچییەک ڕووبدات دەستبەرداری خاک و وڵاتەکەیان نابن.
لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، خۆبەڕێوەبەری پەیماننامەی کۆمەڵایەتی بۆ ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ١٣٤ بڕگە پەسەند کرد، کە ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوپەیمانییە کۆمەڵایەتییەکە هەموو نەتەوە، ئایین و باوەڕەکان لەخۆدەگرێت، بەشێوەیەکی یەکسان دامەزرا و هەر تاکێک لە کۆمەڵگا دەتوانێت بە ئازادی پێناسەی خۆی بکات. دەوڵەتی تورک ئەم هاوپەیمانییە بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی دەبینێت. بۆ ئەوەی ئەو ئیدارەیە شکست بهێنێت، پەنای بۆ هەموو ئامراز و شێوازێکی هێرش بردن بردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو هاوپەیمانییە و ململانێی بخاتە نێوان گەلانەوە.
هەشت شەهید
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زۆرێک لە ناوەندە گرنگە خزمەتگوزارییەکان وێران کران، وەک بەنزینخانەکان، وێستگەکانی کارەبا، نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان و هتد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٨ هاووڵاتی شەهید بوون و دەیان هاووڵاتیش بریندار بوون.
لە بەرامبەر هەموو ئەمانەشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دیسانەوە هەوڵ دەدات ژێرخانی و ئاسایشی ناوچەکە بکاتە ئامانج. بەڵام بە یەکگرتوویی هەموو گەلان، پلانەکانی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا. گەلان تەنها دەڵێن ڕێگا و ئەرکی ئێمە بەرخۆدانە.
کەمپی هۆڵ
تەنانەت لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردەوە، بەشێکی زۆریان دەستگیرکران، بەڵام جموجۆڵی شانەکان لەناو کەمپەکەدا زیادی کرد، کە مەترسیدارترین کەمپی جیهانە. بەڵام بۆ ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) دەستیان بە ئۆپراسیۆنی ئەمنی کرد. لە کەمپەکەدا چەندین چەتە دەستگیرکران، هەروەها تەقەمەنی و چەک و بۆمبی زۆریش دۆزرایەوە.
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا٤ کەس شەهید بوون
ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ناسنامەی ٤ ئەندامی هێزەکانی ڕاگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ سەر بارەگای هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە شاری قامیشلۆی کانتۆنی جزیر شەهید بوون ناسنامەی شەهیدان وەهایە؛ عەبدولسەلام ئەلئەحمەد، ڕەبا ئەلئەحمەد، محمد ئەلسەعید، یامن شەداد .
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هەموو گەلان لەخۆدەگرێت لەناوبەرێت. بۆیە بەردەوامە لە هێرشەکانی.