سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی قامشلۆ تۆپباران کرد: کەسێک بریندار بوو

سوپای داگیرکەری تورک گوندی تەل زیوانی قامشلۆی تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا کەسێک بریندار بوو.

بەپێێ زانیاریەکان، کاتژمێر ١٣:٠٠ گوندی تەل زیوانی قامشلۆ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکراوە.

لە هێرشەکەدا کەسێک کە ئاژەڵەکانی دەڵەوەراند بریندار بوو.

دەوڵەتی تورک لە سەرلەبەیانیەوە عامودێ، دربێسی، تەل تەمر، زرگان، عەین عیسا، گرێ سپی و قامشلۆ تۆپباران دەکات.

بەپێی کاتی هەرێمەکە، کاتژمێر ١٥:٢٠ جارێکی دیکە عامودێ کرایە ئامانج. گوندەکانی جرنک و تەل حەمدونی سەر بە شاروچکەی تۆپێ تۆپبارانکران.

ف.ق