سوپای داگیرکەری تورک گوندی سەیدای سەر بە عەین عیسا و رێگای M4 تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M4 لە رۆژئاوای ناوچەکە، تۆپباران دەکات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ناوچەکەوە گەیشتووەنەتە بەردەسمان، سوپای قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M4 لە رۆژئاوای ناوچەکە، تۆپباران دەکەن.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆش سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ئەلقاعیدە و داعش کە لە یەک سەنگەردان، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردبووە سەر ناوچەی عەین عیسا.

ز.ش