سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی زرگان و تەل تەمر ١١ کەسی بریندار کرد

سوپای داگیرکەری تورک، ١٤ی گوندی ناوچەکانی زرگان و تەل تەمری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ١١ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی تورک، هەموو رۆژێک ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، ٢٩ و ٣٠ی تەمووز ١٠٧ تۆپ لە ١٤ گوندی زرگان و تەل تەمر کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر، سوپای تورک، ٨٦ جار گوندەکانی تەل تەمری کردووتە ئامانج و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا منداڵێک، کەسێکی پیر و بە گشتی ١١ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

ف.ق