سوپای تورک لە دوای تل تەمر و گرێ سپی دەستی بە تۆپبارانکردنی باب کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم بەیانییە زۆر شوێن ناوچەکانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم بەیانییە زۆر شوێن ناوچەکانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای بۆردومانکردنی تل تەمر و گرێ سپی ئەمجارە دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی جب ئەمرا و بۆهیج لە باب و بۆردومانەکە تاوەکوم کاتژمێر ١١:٣٠ بەردەوامیی هەبووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ئەم بەیانییە گوندی ئوم کێف لە تل تەمر بۆردومانکرا.
دەوترێت لەو بۆردومانەدا سەربازێکی رژێمی سوریا بە ناوی عوسمان براهیم بریندار بووە.
گوندەکانی دردرا و ئوم کێف لە تل تەمر و گوندی تل شەنان، کە دانیشتوانەکانیان ئاسورین لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکراون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کۆر حەسەن، کە دەکەوێتە رۆژئاوای گرێ سپی تۆپبارانکرد و تۆپبارانەکە تاوەکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ بە کاتی ناوچەکە بەردەوامیی هەبوو.
ژ.ت