سوپای تورکی داگیرکەر بە چڕی شەهبا بۆردومان دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر لە سەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی چڕی کانتۆنی شەهبا.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها / ANHA) بڵاویکردەوە، دەوڵەتی تورک لە سەرلەبانیی ئەمڕۆوە بە تۆپبارانکردن دەستی بە هێرشێکی نوێ کردووە بۆ سەر شەهبا.

دەوڵەتی تورک لە کاتژمیر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی مەیاسێ و قنتری شێراوا، دوای ئەوەش سنووری هێرش و بۆردومانەکانی بەرفراوانتر کرد بۆ ناوچەى شەرا و بە تۆپ هیرشی کردە سەر گوندەکانی مالیکییە، شێوارخا، قەلای شێوارخا و ئەلقەمییە.

جموجوڵی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و  چاودێری لە ناوچەکەدا

دەوڵەتی تورک، کە بە بەردەوامی هێرش دەکات، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانیشدا بە بەردەوامیش فڕۆکەى چاودێری و فڕۆکەی  بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێنەوە و لە ئێستاشدا فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکانی شەهبا و عەفریندا دەسوڕێنەوە.

ژ.ت