سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر نزیکەی ٠١:٢٠دا، گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسای تۆپباران کردووە.

لەئێستاشدا فرۆکەی سیخۆڕی دەوڵەتی تورک بەسەر ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانیەوە دەسوڕێنەوە.

ژ.ن