سوپای تورکی داگیرکەر جارێکی تر قامشلۆی بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر جارێکی تر شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر جارێکی تر شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری کاتژمێر ١٦:١٠ بە کاتی هەڕێمی، ناوچەی حیزامی باکووری شاری قامیشلۆی بۆردومان کرد.
تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر هێرشەکە دەست نەکەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٤٠ هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، ٨ کەس شەهید بوون و ١٨ کەسیش بریندارن، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەزاران گوند و شار بێ کارەبا ماون.