سوپای تورکی داگیرکەر لە قامیشلۆ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک

فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی هیمۆ لە قامیشلۆ لە بەردەم ماڵی برینداران هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک. جموجوڵی فڕۆکە لە ناوچەکە بەردەوامیی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها / ANHA) بڵاویکردەوە، فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی هیمۆ لە رۆژئاوای قامیشلۆ هێرشیان  کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم ماڵی برینداران.

ئاماژە بەوەشکراوە، جموجوڵ و سوڕانەوەى فڕۆکە چاودێرییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامیی هەیە.

لە بارەی زیانەکانی هێرشەکەوە تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت