سیاسەتمەدارانی کورد هێرش بۆسەرماڵی ڕێبەری گەلی کوردیان ئیدانەکرد

سیاسەتمەدارانی کورد لە شەهبا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئەو ماڵەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-ی تێدا دەمایەوە، ئیدانەکرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانووی جیاوازەوە گەلی کورد دەکاتە ئامانج. دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلی کوردی لە شوێن و واری خۆی کۆچبەرکرد وهەرێمەکەیانی داگیر کردبوو. سوپای داگیرکەری تورک لە ١٦ی نیسان لە گوندی ئێلپەلۆرای کۆبانی ئەو ماڵەی کە رێبەری گەلی کوردی تێدا دەمایەوە کردە ئامانج.

دەربارەی ئەم هێرشە سیاسەتمەدارانی خەڵکی عەفرین کە لە شەهبا دەمێننەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  قسەیانکرد و ئەو هێرشەیان ئیدانەکرد.

فادیل محەمەد دەربارەی هێرشەکە وتی، " بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک دەزانێت ئەو خانووە خاوەن واتایەکی تایبەتە کردیە ئامانج.  فاشیزمی تورک ئەوەی پێ قەبووڵ نەکرا و ئەو شوێنەی کردە ئامانج. ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەل و بەو هێرشە دەخوازێت ئیرادەی گەل بشکێنێت. ئێمەش ڕایدەگەێنین کە کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت.

مۆنا ئیبراهیم-یش هێرشەکەی ئیدانەکرد و وتی، "  ئێمە ئەو هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیدانە دەکەین. ئەو ماڵەی کە هێرش کرایەسەری وەک مۆزەخانەیە و بە لێدانی ئەو خانووە دەخوازن پێوەندی گەل و رێبەرایەتی ببڕن. بەڵام هیچکات ئەوەیان بۆناچێتە سەر و ڕێگە نادەین کە داگیرکەران پلانەکانی خۆیان بۆسەر گەلی کورد بگەێننە سەری."

ک-ش