سیمینارێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە شەدادی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارتی سوریای ئایندە لە شارۆچکەی شەدادی سیمینارێکی بە ناونیشانی "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر" ڕێکخست.

ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسیەکان و کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردن ئامادەی سیمینارەکە بوون، تێیدا بەڕێوەبەر لە مەجلیسی پارتی سوریای ئایندە فاتمە تەراف قسەی کرد، ئەم ڕووداوەی وەک نموونەیەک خستەڕوو بۆ پیلانگێڕی هێزە سەرمایەدارەکان دژی ئیرادەی گەلان و شۆڕشگێڕان، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

فاتمە گوتی: "پیلانگێڕییە قووڵ و ڕێکخراو بوو، هەموو جیهان دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەستایەوە، ئەمە لۆژیکی سەردەم و لۆژیکی دۆستی دوژمن بوو، لەم خاڵەدا هەست و باوەڕەکان دەپووکێنەوە، ئەوەتا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت "گەمەی ڕۆمانی بۆ سەدەی بیستەم ئامادەکرا، واتە بەخشینی قوربانی بە شێر لە گۆڕەپانی گەمەکەدا، ئەمەش نمایشی توندوتیژییەکی کوێرانەیە، تەواو دژ دێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)".

لای خۆیەوە، محەمەد فەرحان گوتی: "دەوڵەتی تورک تیۆرەکەی لەسەر بناغەی ئەزموونەکانی پێشوو داڕشت لە سەرکوتکردنی شۆڕش و سەرهەڵدانەکانی کورد لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوو، کە ژمارەیان دەگەیشتە زیاتر لە ٢٨ شۆڕش، هەر لەگەڵ گرتن یان کوشتنی سەرکردەکان دەوڵەتی تورک دەیتوانی سەرهەڵدانەکان کۆتایی پێ بهێنێت و لێکەوتەکانی بسڕێتەوە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جیاوازە".

هەروەها گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نەهات، بەپێچەوانەوە، ئەمڕۆ تورکەکان و جیهان گەیشتون بەو باوەڕەی پرسی کورد بەبێ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر نابێت، ڕێبەر لەنێو زیندان چەندین بەرگی نوسی دەربارەی پرسی کورد و قەیران و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و چارەسەرەکان و پەیوەندی نێوان گەلان، بەمەش فیکری ڕێبەر بوو بە چرای گەلان".

فەرحان لەکۆتاییدا وتەیەکی ڕێبەری هێنایەوە و گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گوتی "من هەرگیز هەوڵم نەداوە ڕۆڵی پاڵەوان بگێڕم، بەڵام هەرگیز خیانەتم لە لایەنێکی خۆم نەکردووە، هەمیشە ئەو ڕۆڵەیە بووم کە خیانەت لە وڵاتەکەی ناکات".