سیوان عیسا شەهید بوو

کۆمیتەی ژنانی جەزیرە رایگەیاند، سیوان عیسا شەهیدبووە.

کۆمیتەی ژنانی جزیرە رایگەیاند، کە ئەندامی سیوان عیسا لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی شەهیدبووە.

لە راگەیەندراوی کۆمیتەکەدا هاتووە، "سیوان عیسا ساڵانێکی دوور و درێژ وەک بەرگریکاری ئازادی ژنان و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بە شێوەیەکی کارا رۆڵی گێڕاوە. لەم دواییەدا وەک بەڕێوەبەری ناوەندی بەرگریی لە مافەکانی ژنانی کۆمیتەی ژنانی کانتۆنی جزیرە ئەرکدار بووە. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەمای سیوان عیسا و هاوڕێکانی دەکەین".

کۆمیتەکە رایگەیاند، کە تێکۆشانی سیوان عیسا درێژەپێدەدەن و ئامانجەکانی دەهێننە دی.

تەرمی سیوان عیسا ئەمڕۆ لە گوندی قرای شاری عامودێ بەخاکدەسپێردرێت.

هـ. ب