تاڵانكاری له راجۆ به‌رده‌وامه: ٥٠ داری دیكه‌ی زه‌یتون بڕدرانه‌وه
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی راجۆی عه‌فرین زیاتر له ٥٠ داری زه‌یتونی بڕیه‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی راجۆی عه‌فرین زیاتر له ٥٠ داری زه‌یتونی بڕیه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان چه‌ته‌كانی ‘رجال الحرب‘ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، زیاتر له ٥٠ داری زه‌یتونی هاووڵاتییه‌كیان به ناوی جیهاد مو‌سا له گوندی مهیدانۆی ناوچه‌ی راجۆ بڕیوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌فرین له ساڵی ٢٠١٨ داگیركرا تائێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تاڵان ده‌كرێت. داره‌كانی زه‌یتون و به‌رهه‌مه‌كانی زه‌یتون كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وانن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و گۆڕدراوه بۆ تاڵانكارییهكی جیهانی. له هه‌رێمه‌كه كه پاكتاوی ئیتنیكی ده‌كرێت، ماڵ و موڵكی گه‌ل به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك تاڵان ده‌كرێت.
هـ . ب