'تائێستا لە کانتۆنی فرات ٧٥ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە'

هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵی کانتۆنی فرات سەوسەن دابان رایگەیاند کە تا ئێستا بری ٧٥ هەزار تۆن گەنم لە کانتۆنی فرات وەرگیراوە و تا یەک دەنک گەنم مابێت لە جوتیارانی دەکڕنەوە.

هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵی کانتۆنی فرات سەوسەن دابان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنم قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات کرد.

سەوسەن ئەوەی خستەڕوو کە لە ١ی حوزەیرانەوە لە هەر سێ ناوەندی سایلۆی فرات گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و وتی، "لە ١ی حوزەیرانەوە تا ١١ی حوزەیران جوتیاران سەردانی دەستەی کشتوکاڵیان دەکرد و نۆرەی رادەستکردنی گەنمیان وەردەگرت. جوتیاران بە هەڵڕژاوی گەنمەکانیان رادەست دەکرد، دوای ئەوە بە بە گوینی وەردەگیرا. لە سێ ناوەندی رۆڤی، چەلەبی و سرین گەنم وەردەگیرا. لە رۆڤی و سرین بە گوێنی گەنم وەرگیرا، بەڵام لە چەلەبی بە گوێنی وەرنەگیرا".

سەوسەن دابان ئەوەشی خستەڕوو، "لە عەین عیسا بەشێکی گەنم دەچووە چەلەبی و بەشێکیسی دەچووە ناوەندی وەرگرتنی کۆبیشی رەقا. لەگەڵ دەستەی کشتوکاڵی منبجیش پەیوەندیمان سازکردبوو و بە فەردە و گوێنی گەنمان بۆ ئەوان نارد. تا ٥ی تەمووز لە کانتۆنی فورات ٧٥ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە. تا ئێستا وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و تا یەک دەنک گەنم مابێت لە جوتیارانی دەکڕینەوە".

هــ . ب