ته‌رمی شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده باران به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكرا
ته‌رمی شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده هاوبه‌ش بانیشاری (هیوا باران) كه له كۆبانێ شه‌هیدببوو، له دێرك له‌لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه به‌ره‌و سلیمانێ به‌رێكرا.
ته‌رمی شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده هاوبه‌ش بانیشاری (هیوا باران) كه له كۆبانێ شه‌هیدببوو، له دێرك له‌لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه به‌ره‌و سلیمانێ به‌رێكرا.
به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی دێرك، هه‌رێمه‌كانی كۆچه‌ران و به‌راڤ له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هۆگر له ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید هیوا باران كه له كۆبانێ شه‌هید ببوو، به‌ڕێ بكه‌ن. دواتر ته‌رمه‌كه‌یان برده ده‌روازه‌ی سێماڵكا بۆ ئه‌وه‌ی له سلێمانی باشوری كوردستان به‌خاكبسپێردرێت.
له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه به ده‌یان ئۆتۆمبێل روویان له ده‌روازه‌ی سێمالكای نێوان رۆژئاوا و باشوری كوردستان كرد.
له گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی سێمالكا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید هیوا باران پێشوازیان له جه‌ماوه‌ر كرد. له‌وێ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌سه‌ده خالید دارا قسه‌ی كرد و به‌ڵێنیدا ته‌واوی شه‌هیدان كه تێكۆشانیان له دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و چه‌ته‌كانی ئه‌و تا رزگاركردنی هه‌موو هه‌رێمه داگیركه‌راوه‌كان، به‌رزبكه‌نه‌وه.
دارا باسی له‌وه‌كرد، كه قه‌سه‌ده و ته‌واوی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر رێچكه‌ی شه‌هیدان رێبكه‌ن تا ئامانجه‌كانی ئه‌وان پێكبهێنن و ده‌ستكه‌وته‌كانیان بپارێزن و پێوه‌ی پابه‌ند بن.
له‌لایه‌كی تریش دایكی شه‌هید هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف سوعاد مسته‌فا قسه‌ی كرد و به‌م جۆره دووا، "رۆژئاوا و باشوری كوردستان شه‌هیدێكی دیكه‌ی خۆیان كه له پێناو ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و ئازاد به‌خت كرد، به‌ڕێ ده‌كات".
سوعاد به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "دوژمن به پارچه‌كردنی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كوردان پارچه بكات، ماف، ئازادی و ئیراده‌ی ئه‌وانیش له‌ناو ببات. به‌ڵام هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئۆجالان كوردستانی سه‌ر له نوێ كرده‌وه یه‌ك و به هه‌موو نرخ و مافه‌كانی كوردان كه ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان لێیان سه‌ندبووه‌وه پاراستی، هه‌روه‌ها مافی هه‌موو گه‌لانی كوردستانی بێ جیاوازی پاراست".
دواتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی دێرك مه‌حمود ئه‌حمه‌د ناسنامه‌ی شه‌هیدی خوێنده‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
هاوڕێیانی شه‌هید ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشور ره‌وانه بكرێت و له سلێمانی به‌خاكبسپێردرێت به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سێمالكاوه چوون.
هـ . ب