تەرمی ٣ شەهید لە حەلەب بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانانی یەپەگە تۆهەڵدان عەگید، عەلی چیچەک و شەڕڤانی قەسەدە جان عەفرین لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی یەپەگە تۆهەڵدان عەگید، عەلی چیچەک و شەڕڤانی قەسەدە جان عەفرین لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توڵهەڵدان عەگید ( عەلی حەبەش) و عەلی چیچەک (محەمەد حوسێن) و شەڕڤانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) جان عەفرین (ماهیر عومەر) کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییە بە خاک سپێردران.
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێوەبەری هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە (هەپەجە) فەهمی حەمدی سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "شەڕڤانەکانمان گیانی خۆیان فیدا دەکەن، نەک تەنها بۆ کوردان، بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتییە".
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازی حەلەب شاهین حەلەب ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی قڕکردنی کوردانە، بەڵام گەلی هەرێمەکە بە هێزێکی زۆرەوە هێرشەکان تێک دەشکێنێت.
برای شەهید جان عەفرین، فەرهاد عومەر قسەی کرد و گوتی: "لە سایەیی هێزەکانمانەوە کە لە تونێلەکانەوە کە شەڕ دەکەن، لێرەین. دەبێت پشتگیری شەڕڤانەکانمان بکەین و لە تەنیشت ئەوان بین".
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.