تەرمی ٣ شەهیدان لە منبج بەخاک سپێردرا
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، جوما سەرخان، عەبدولرەئوف ئەلحەمادی و حەسەن ئەلئیبراهیم، کە لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، جوما سەرخان، عەبدولرەئوف ئەلحەمادی و حەسەن ئەلئیبراهیم، کە لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپێردران.
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، جوما سەرخان، عەبدولرەوف ئەلحەمادی و حەسەن ئەلئیبراهیم، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی پاراستنی خاک و گەلەکەیان شەهید بوون.
سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی منبج لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهیدانی منبج تەرمی ئەو سێ شەهیدەیان بە خاک سپارد.
لە میانی مەراسیمەکەدا، مەحموود بەکار ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، سەبارەت بە فیداکارییەکانی شەهیدان وتی: "فیداکارییەکانی شەهیدان بە فێڕۆ ناچێت، هەزاران کەس شوێن پێی شەهیدان کەوتوون و ئامادەن لەو پێناو پێکهاتنی ئارمانجەکانیان بەدیلی بەنرخ بدەن."
هەروەها لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دێموکراتیکی گەلانی کانتۆنی منبج، سیهام حەمۆ بەڵێنی بەردەوامی بە هێڵی شەهیدان دا و بەم شێوەیە درێژەی بەقسەکانیدا: "ئەم شەڕڤانانە لە پێناو ئەمنیەت و ئاسایشی منبج و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش دا گیانی خۆیان بەخشی". ئێـمە بەڵێن دەدەین کە بە یەکێتی و تەبایی خۆمان و ئارامی خاکەکەمان دەپارێزین.
بەناوی ئەنجوومەنی سەربازی منبجەوە، خەلیل قەهرەمان، فەرماندەی ئەنجوومەنەکە، ئاماژەی بە پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەسەر هەرێمەکە دا و وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هاوبەشەکانی دەیانەوێت بە پڕۆژەی داگیرکاریی لە هەرێمەکە خاکەکەمان داگیر بکەن وەک ناوچەکانی تری سوریا، بەڵام ئێمە لە وڵامدا دەڵێین ئەوانەی هەوڵی داگیرکردنی خاکەکەمان دەدەن، ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕێگە نادات ئاسایشی شارەکەمان بخەنە مەترسییەوە."
دوای ئەوەی ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا، شەڕڤانان تەرمی هەڤاڵانی خۆیان بە وتنەوەی دروشمەکان بە خاک سپارد.