بە دیمەن

تەرمی ٦ شەهید لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا

لە کۆبانی بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی ٦ شەهید بەخاک سپێردرا، بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و تۆڵەسەندنەوە دووپاتکرایەوە.

هەزاران هاوڵاتی لە هەرێمی فورات تەرمی شەهیدانی ئەندامی هێزەکانی ئەنتی تیرۆری سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یەکینەکانی پاراستنی و کۆماندۆسیان بەخاک سپارد.

ناوی ئەو شەهیدانەی بەخاک سپێردران وەهایە: مستەفا (مستەفا عیسا)، ڕەشید (ڕەشید عەبدۆ)، بێناڤ (وڵات ئەحمەد)، چیا کۆبانێ (فەرید مستۆ)، حەسەن (حەسەن عوسمان) بەرچەم کۆبانێ (زەینەب محەمەد).

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار نازێ عەلی ڕایگەیاند بە قۆناغێکی چارەنووسساز تێدەپەڕین و شەڕڤانە قارەمانەکانمان بەڵێن دەدەن هەرگیز دوژمن تێناپەڕێت، بانگەوازی لە گەل کرد ڕاپەڕن.

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شێرۆ مستەفا ڕایگەیاند لەسایەی شەڕڤانانەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن، گوتی: "پێویستە وڵاتەکەمان بپارێزین و پشتگیری هێزەکانمان بکەین. بۆ ژیانێکی ئارام پێویستە تێکۆشان فراوان بکەین، ئەمە ڕێگەی ئێمەیە و ئێمە سەردەکەوین".

ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

تەرمی شەهیدان بە بەرزکردنەوەی درووشم بەخاک سپێردرا.