تەرمی دەلیلا جودی شەڕڤانی یەپەژە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە دەلیلا جودی لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید خەبات دێرک بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە دەلیلا جودی لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید خەبات دێرک بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا.
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکە لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید هۆگری دێرک کۆبوونەوە و تەرمی شەهید دەلیلا جودییان وەرگرتەوە. دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکە روویان کردە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک.
شەهید دەلیلا لە ١٣ی حەزەیراندا بەهۆی رووداوێکەوە شەهیدببوو.
لە مەزارگەی شەهیدان، هاوسەرۆکای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی گرکێ لەگێ محەمەد جەمیل وتەیەکی پێشکەش کرد و بەڵێنی درێژەدان بە رێگەی شەهیدان، پاراستنی بەهاکانی شۆڕش و خاکی هەرێمەکە نوێ کردەوە.
هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شاری دێرک زەینەب محەمەد قسەی کرد و رۆڵی شەهیدانی لە رزگارکردنی هەرێمەکە، هێنانەدی سەقامگیری و ئارامی، خستەڕوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهیدبوونی شەهید دەلیلا جودی لە لایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایە و رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
دواتر تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بە خاکسپێردرا.
هـ . ب