تەرمی مەحمود عەبدوڵڵا حوسەین لە شاری دێریک بەخاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مەحمود عەبدوڵڵا حوسەین، بە مەراسیمێک لە شاری دێریک بەخاک سپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەحمود عەبدوڵڵا حوسەین کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا شەهید بوو بوو، بە مەراسیمێک لە شاری دێریک بەخاک سپێردرا. بە سەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی جزیرێ، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەربازی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، ئەندامی پارتی یکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە)، ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئەندامی دامەزراوەی ئایینی شاری دێرک لەسەر شەهید قسەیان کرد و تێکۆشانی شەهیدانیان بەرز نرخاند.

لە کۆتایدا بروانامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید مەحمود بە هەڵهەڵەی دایکان بە خاک سپێردرا.