تەرمی سێ شەهید لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
دانیشتووانی کانتۆنی فورات و ئەو کەسانەی لە ئێشکگری بەنداوی تشرین گەڕانەوە، تەرمی شەهید جگەر کۆبانێ و خەبات کۆبانێ و باهۆز کۆبانێیان بە مەراسیمێک بە خاکسپارد.
دانیشتووانی کانتۆنی فورات و ئەو کەسانەی لە ئێشکگری بەنداوی تشرین گەڕانەوە، تەرمی شەهید جگەر کۆبانێ و خەبات کۆبانێ و باهۆز کۆبانێیان بە مەراسیمێک بە خاکسپارد.
سەدان دانیشتووی کانتۆنی فورات و ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە جگەر کۆبانێ (جگەرخوێن دابان) و خەبات کۆبانێ (خەبات ڕەمۆ) و شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ باهۆز کۆبانێ (جەمال شاهین) کە ٢٦ ی شوبات لە شەدادی شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپارد. هەروەها بەرخۆدەرانی بەنداوی تشرین پاش گەڕانەوەیان لە چالاکییەکە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لەتیفە سلێمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان دا.
ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازیی کۆبانێ محەمەد ئۆسۆ گوتی: "ئێمە عاشقی چەک نین، بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان چەکمان هەڵگرتووە. تا ئازادی و پاراستنی گەل و خاکەکەمان، چەک هەڵدەگرین".
بەناوی هاوسەرۆکایەتی کانتۆنی فورات، فەرحان حاج عیسا تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ دژی داعش و گوتی: "ئەم ڕۆحی بەرخۆدانە تا ئێستە لە بەنداوی تشرین بەردەوامە".
برای شەهید باهۆز کۆبانێ، زاگرۆس شاهین ڕایگەیاند لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەردەوام دەبین.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.