تەرمی شەهید بارین بۆتان گەیشتە شەهبا

تەرمی بارین بۆتان فەرماندەی یات کە لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، گەیشتە شەهبا.

تەرمی بارین بۆتان فەرماندەی یات کە لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا پێشوازی لێکرا.

دواتر جەماوەر بە کاروانێک کە بە سەدان ئۆتۆمبێڵ پێکدەهات، چوون بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین.

تەرمی شەهید بارین بۆتان لە گۆڕستانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحداس بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق