تەرمی شەهید عەبدوڵا ئەل عەبدوڵا بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن عەبدوڵا ئەل عەبدوڵا بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری حەسەکە لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپارستن عەبدوڵا ئەل عەبدوڵا کە ٧ ی کانونی یەکەم لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید ببوو، بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی حەسەکە، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمەکە لەبەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەرگیرا و بە شێوەی جەماوەری گەل بەرەو گۆڕستان بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستان بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەدری هەوالە قسەی کرد و سەرەخۆسی لە بنەماڵەی شەهید کرد.

فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە عەبدولستار حەسەکەش رایگەیاند کە شەهیدان رێگای گەلان رووناک دەکەنەوە و بە گیانبازی خۆیان رێگەی بەرخودانی رەوای پاراستنی خاک لە بەرامبەر داگیرکەران دەنەخشێنن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکە کرا. دواتر تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بە خاکسپێردرا.

هـ . ب