تەرمی شەهید فایز عەدنان لە تلحەمیس بەخاک سپێردرا
خەڵکی ناوچەی تلحەمیسی کانتۆنی جزیرێ، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (فایز عەدنان ئەلماتار)یان بە خاک سپارد.
خەڵکی ناوچەی تلحەمیسی کانتۆنی جزیرێ، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (فایز عەدنان ئەلماتار)یان بە خاک سپارد.
دانیشتوانی ناوچەی تلحەمیسی کانتۆنی جزیرێ، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (فایز عەدنان ئەلماتار) کە لە ١٩ی کانونی یەکەمدا شەهید بوو بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە بەخاک سپارد.
لە میانی مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تلحەمیس ساڵح ئەلخەلەف قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکە کرد و وتی: "ئێمە سەربەرزین بە فیداکاری شەهیدانمان بۆ پاراستنی خاک و وڵات".
هەروەها ئەندامی ئەنجۆمەنی مەجلیسی ئایینی ناوچەکە موتەز ئەلعومەری فیداکاری شەهیدان و تێکۆشانی ئەوانی لە پێناو پاراستنی گەل و نیشیمان سلاو کرد.
ئەندامی بەڕێوبەرایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد ئەڵحوسەین بەڵێنی دا کە، واز لە ڕیگای پیرۆزی شەهیدان ناهێنن و لەسەر ئەو ڕێبازە هەنگاو دەنین و ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی سەری شەهیدانەوە بەدەست هێنراون دەپارێزن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا براوانامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و جەنازەی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.