تەرمی شەهید عەگید سەرێکانی بەخاکسپێردرا، مەراسیمی غیابی بۆ شەهید جودی بەڕێوەچوو
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی دەرباسیە فۆزە یوسف، گوتی: "لەسایەی فیداکاری گەنجانی هەرێمەکەوە، پلانەکانی دژی یەکێتی گەلان هەڵوەشایەوە".
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی دەرباسیە فۆزە یوسف، گوتی: "لەسایەی فیداکاری گەنجانی هەرێمەکەوە، پلانەکانی دژی یەکێتی گەلان هەڵوەشایەوە".
دانیشتووانی ناوچەی دەرباسیەی کانتۆنی جەزیرە، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەگید سەرێکانی (عەبدولجەلیک محەمەد ئەلعیسا) کە لە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی زرگان لە ١٢ ی کانوونی یەکەم شەهید بوو، بەخاکسپارد. هەروەها شەڕڤانی هەپەگە کەنداڵ جودی (ڕزگار دەروێش) کە لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ٢٨ ی تشرینی دووەم شەهید بوو، بە مەراسیمێکی غیابی یادکرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی دەرباسیە فۆزە یوسف، گوتی: "لەسایەی فیداکاری گەنجانی هەرێمەکەوە، پلانەکانی دژی یەکێتی گەلان هەڵوەشایەوە".
فۆزا بەڵێنی بەرخۆدان بەرامبەر هێرشەکان و بەردەوامیدان بە تێکۆشان دا.
ئەندامی مەجلیسی سەربازی عامودا، بەرخۆدان عامودا ڕایگەیاند، بۆ لەناوبردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک یەکگرتن پێویستە.
مامی شەهید کەنداڵ جودی، محەمەد دەروێش قسەی کرد و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدانی دووپاتکردەوە.
پاشان مەراسیمی هەر دوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهید عەگید سەرێکانی لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی بەخاکسپێردرا.