تەرمی شەهید جومعە حەسۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی جومعە حەسۆ لە شاری عامودا بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی جومعە حەسۆ لە شاری عامودا بەخاک سپێردرا.
ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆنگرەی ستار و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و هەروەها بەسەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی عامودا -کانتۆنی جزیرە، تەرمی جومعە عوسمان حسۆ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل بە خاک سپارد.
جومعە حەسۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە ٤ی کانوونی دووەم لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی شەهید بوو.
جەماوەر تەرمی شەهیدیان لەسەر شان هەڵگرت و بە دروشمی "شەهید نامرن" بەرەو گۆڕستان بەڕێکەوتن.
لە قەبرستانەکەدا مەراسیمێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. مستەفا عۆمەر، لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید جومعە کرد و هەموو شەهیدانی شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە بیر هێنایەوە. مستەفا عۆمەر وتی:"هەر شەهیدێک میراتێکی تێکۆشان وبەرخۆدانی لە شوێن خۆی بەجێهێشتووە، ئێمە بەڵێن دەدەین شوێنپێی ئەوان هەڵبگرین و بەردوام دەبین".
لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شێخموس سەعید، باسی لە پێگەو و تێکۆشانی هەڤاڵ جومعە کرد و وتی:" بەشداری زۆربەی چالاکییەکان بوو، لە ساڵی ٢٠١٤ــەوە هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی تێکۆشانی کرد، ئاستەنگیەکان ڕێگەیان لە ئەرکە ئەخلاقی و وڵاتپارێزییەکانی نەگرت".
سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا بەدی هاتنی ئامانجی شەهیدان، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.
دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهید لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، هێڵدا حسێن خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
دواتر تەرمی شەهید جومعە لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل بە دروشمی "شەهید نامرێت" بەخاک سپێردرا.
ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید لە یاریگای شەرمۆلا لە عامودا بەڕێوە دەچێت.