تەرمی شەهید کارکەر عەفرین لە شەهبا بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید کارکەر عەفرین لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، شەهید کارکەر عەفرین لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا بەخاک سپێردرا.
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە)، شەهید کارکەر عەفرینیان لە ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا بەخاکسپارد، کە ١٦ ی کانوونی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، کۆنگرەی ستار، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، دانیشتووانی عەفرین و شەهبا و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ئامادە بوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، سورەیە حەبەش، گوتی: "بەڵێن دەدەین وەفاداربین بەرامبەر خوێنی شەهیدان، تا دوا دڵۆپی خوێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان تێدەکۆشین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.