تەرمی شەهید ساڵح محەمەد لە شەداد بەخاکسپێردرا

دانیشتوانی شەداد تەرمی ساڵح محەمەد محەمەد شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنیان بەخاکپسارد.

شانیشوانی شەداد و گوندەکانی لەبەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری حەسەکە کۆبونەوە و تەرمی ساڵح محەمەد محەمەد شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنیان وەرگرت و لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپارد.

سەرەتا مەراسیمێکی سەربازی ئەنجامدرا و دواتر ئیبراهیم ئەلبەلۆ یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن قسەی کرد و وتی، " ئێمە سەرەخۆش لە خانەوادەی شەهیدان و خانەوادەی شەهید ساڵح محەمەد دەکەین.

ئەلبەلۆ بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدانیدا و وتی، " شەهیدانمان رۆناکی و سمبۆڵی فیداکاری ئێمەن. شەهید ساڵح محەمەد بۆ ئەوەی گەلەکەی بە ئارامی بژی گیانی بەخت کرد."

زەهرا ئەحمەد ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، " شەهیدان بۆ ئێوەی وڵاتمان لەنێو ئاشتی و ئارامیدا بێت، گیانیان بەخت دەکەن."

دەهام ئەلفەرەج ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهید ساڵح محەمەدی خوێندەوە و بڕوانامەی شەهیدبوونی رادەستی خانەوادەی کرد و تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

شەهید ساڵح محەمە لە رەقا شەهید ببوو.

ف.ق