تەرمی شەهید ڕەشید حەمۆ لە شەهبا بەخاکسپێردرا
تەرمی ڕەشید حەمۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل ڕەفعەت شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
تەرمی ڕەشید حەمۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل ڕەفعەت شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
ڕەشید حەمۆ کە دوێنێ لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا شەهیدبوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
گەلی عەفرین و شەهبا تەرمی شەهید ڕەشید حەمۆیان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین وەرگرت و ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهیدانی فافین.
لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین مەراسیمێک بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا ئەندامی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ی کانتۆنی عەفرین و شەهبا گوڵێ غەفار ڕایگەیاند تێکۆشان بەردەوامە و گوتی:
"گەلی شەهبا ٥٨ ڕۆژ بەرامبەر ناتۆ بەرخۆدانی کرد. بەرخۆدانی گەلی عەفرین و شەهبا هەردەم بەرزە. ئێمە لە شەهبا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە تێدەکۆشین".
ئەندامی مەجلیسی ناوچەی تەل ڕەفعەت، محەمەد حەنان گوتی: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئامانجەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی بهێنێت. بۆیە دەیەوێت ئەو گەلە قڕبکات کە داوای ئازادی دەکات. دەوڵەتی تورک جیاوازی ناخاتە نێوان پێکهاتەکان. ئێمە لە شەهبا بە هەموو پێکهاتەکانەوە تێدەکۆشین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
جەماوەری گەل تەرمی شەهیدیان لەناو هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپارد.