تەرمی شەهید ئالان بێنێ لە شەهبا بە خاک سپێردرا

ئالان بێنێ کە لە قۆناغی دووهەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بوو، تەرمەکەی ئەمڕۆ بە مەراسمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

تەرمی شەهید ئالان لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان لە نەخۆشخانەی ئاڤرین وەرگیرا.

مەراسیمەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوچەی فافینێ بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.

نوێنەرانی مەجلسی بنەماڵەی شەهیدان  و کۆنگرەی ستار لە مەراسیمەکەدا قسەیانکرد و دەستنیشانیانکرد کە  بەرخۆدانی شەهید ئالان لە دژی داگیرکەران بەرخۆدانێکی پیرۆزە و ئێمە درێژەدەری رێبازی شەهیدان دەبین.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وەسیقەی شەهید ئالان بێنێ لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی پاراستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک شێرین حەسەن خوێندرایەوە.

تەرمی شەهید ئالان لە گوندی بێنێ لە ناوچەی شێراوا سپێردرایە خاک.

ک-ش