تەرمی شەهید زنار عەفرین بە مەراسیمێک لە حەلەب بەخاکسپێردرا

تەرمی زنار عەفرین کە رۆژی ١٦ی نیسان لە سەر رێگەی حەسەکە و دێرەزۆر شەهیدکرا، لە حەلەب بە مەراسیمێک بەخاکسپێدرا.

زنار عەفرین راوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە هێڵی رۆژهەڵاتی هەرێمی دێرەزۆر و ئەندامی پارتی سوریای دواڕۆژ بوو. زنار عەفرین ١٦ی نیسان لە سەر رێگەی خورافی نێوان حەسەکە و دێرەزۆر لەلایەن گروپێکی چەتەوە شەهیدکرا.

بە سەدان دانیستووی گەڕەکی شێخمەقسوود و ئەشرەفیە تەرمی شەهید زنار عەفرینیان لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجیر وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی هەرێمی شقێف گواسترایەوە.

لە گۆڕستانەکە لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان رەمزیە ساڵح قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید زنار کرد و وتی، "تیرۆریستان هاوڵاتیە ئازادەکان دەکەنە ئامانج کە بۆ گەلەکەیان کار دەکەن، نمونەی ئەوەش شەهید هەفرین خەلەف سکرتێری گشتی پارتی دوارۆژی سوریایە.

رەمزیە ساڵح لەبارەی کەسایەتی شەهید زنار وتی، "شەهید زنار ئەرکی خۆی لەبەرانبەر گەلەکەی لە دێرەزۆر جێبەجێ کرد و بۆ پاراستنی رەگەزەکانی ئازادی و دیموکراسی شەهید بوو."

لە کۆتاییدا رەمزیە ساڵح بەڵێنی بەردەوامی رێگەی شەهیدانیدا.

دواتر بێریتان جادان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و تەرمەکە رادەستی خانەوادەکە کرایەوە.

تەرمی شەهید زنار بە وتنەوەی دروشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق