تەرمی شەهید زیاد خەڵەف بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ زیاد خەڵەف ئەلحەمەد بە بەشداری چەندین کەس بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەی شەهیدان و شێخ و پیاوماقووڵانی عەشیرەتەکان و ئەندامی دامەزراوە مەدەنیی و سەربازییەکان، دانیشتووانی ساری شەدادی بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی هێزەکانی ئاسایش زیاد خەڵەف ئەلحەمەد لە مەزارگەی شەهیدانی شەدادی.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی دەستی پێ کرد. پاشان فەرماندە لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەقر ئەلتەلفاح سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید بە خوێنی پاکی خۆی داری ئازادی ئاو دەدات کە ئێمە لەسایەیدا دەژین. شەهیدان داستانی شەرەف و فیداکاریان نووسیوەتەوە، لە بیری هەر نەوەیەکدا زیندوو دەمێننەوە، شەهید زیاد بووە ئەستێرەیەک لە ئاسمانی وڵات و ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت، شەهیدان دەمێنن و هەرگیز نامرن".

لە بەڕێوەبەرانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی عەودە ئەلحوسێن گوتی: "سەرەڕای خەم و دڵسوتانمان، بەڵام بە سەرفرازی و شانازییەوە ماڵئاوایی لە قارەمانێکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین. شەهید زیاد ئاکارێکی بەرزی هەبوو، لەدەستدانی زیانێکی گەورەیە".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید زیاد بە هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.  

ئەندامی هێزەکانی ئاسایش زیاد خەڵەف ئەلحەمەد لە ١٩ ی حوزەیران لەسەر ئەرکەکەی لە شەدادی شەهید بوو.