تەرمی شەڕڤان یوسف عەبد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی جەبهەت ئەکراد یوسف عەبد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ڕۆژئاوای مەنبەج شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی جەبهەت ئەکراد یوسف عەبد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ڕۆژئاوای مەنبەج شەهیدبوو، بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی جەبهەت ئەکراد یوسف عەبد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ڕۆژئاوای مەنبەج شەهیدبوو لە مەنبەج بەخاکسپێردرا. سەدان دانیشتووی کانتۆنی مەنبەج و ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج، دامەزراوەکان و پارتەکان و مەجلیسە مەدەنییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، حوزەیفە عەبدۆ گوتی: "شەهیدان بۆ ڕزگارکردنی جڤاکەکەیان لە کۆیلایەتی تێکۆشان و لەسەر ڕێچکەی شەهید عەزیز عەرەب و شەهیدانی ئازادی بۆ ئازادکردنی هەرێمەکە لەدەستی داگیرکەران و چەتەکان، گیانیان فیدا کرد".
فەرماندە لە هێزەکانی جەبهەت ئەکراد، ئەحمەد بەدراوی گوتی: "تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین و گەلەکەمان لە زۆرداری دەپارێزین".
هاوسەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج، هەیسەم حەمدۆ گوتی: "ئیرادەمان بە پشتیوانی گەلەکەمان بەهێزە. بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین و شەهید دەبەخشین. بە تێکۆشان و فیداکاریمان، ڕێگە نادەین کەس هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.