تەرمی شەڕڤانێکی سوریای لە قامشلۆ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا

بۆ یەعقوب شابۆ یەعقوب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی سوریانی (ستۆرۆ) کە بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردبوو، مەراسیمێکی گیرسەیی ئەنجامدرا.

یەعقوب شابۆ یەعقوب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی سوریانی (ستۆرۆ) لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری لە هێزەکانی ستۆرۆدا کرد و لە ١٨ی نیسان کاتێک لەسەر کارەکەی بوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بوو.

بۆ شەهیدی ئاشوری لە کڵێسەی مار قرێقاسی سوریانی مەراسیمێک ئەنجامدرا.

دواتر ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ستۆرۆر)، پارتی یەکێتی سوریانی، خانەوادە و هەڤاڵانی شەهید ئاشور، تەرمی ئەویان بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی 'ئەلکلدان' لە گەڕەکی سیاهی قامشلۆ برد.

لە گۆڕستانەکە یەعقوب هەنا ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێبازی شەهیدانی ئازادیدا.

هەروەها ئەکاد هەنا وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ – ستۆرۆ قسەی کرد و وتی، "ئێمە بەڵێن بە هەڤاڵانمان دەدەین، لەسەر رێچکەیان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی مافی ڕەوای خۆمان بەدەست بهێنین."

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەی شەهید یەعقوب شابۆ یەعقوب (ئاشور) کرایەوە.

ف.ق