تەرمی شەڕڤانی قەسەدە دەنەدەهـ زەخیرە بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە دەنەدەهـ زەخیرە کە لە گرێ سپێ شەهید بوو، بە مەراسیمێکی سەربازی بەخاکسپێردرا.

بە سەدان کەس تەرمی شەهید دەنەدەهـ زەخیرە، لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە وەرگرت و بە کاروانێکی سەربازی بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستانەکە شەڕڤانانی قەسەدە مەراسیمێکی سەربازیان ئەنجامدا و دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان نەبیر نەزال قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

نەزار رایگەیاند، ئەم فیداکار و رۆڵەی پێشەنگی شەهیدان لە مسۆگەرکردنی ئاشتیدا لەبیر ناکرێت و ئامانجی شەهیدان جێبەجێ دەکەن.

کازم حەسەکە فەرماندە لە بەرەی تروازی لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی لەو خانەوادانەی شەڕڤانانی قەسەدە کرد کە لەدژی داگیرکەری تورک، بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون و وتی، " ئێمە ئەمڕۆ رووبەرووی مەترسی داگیرکەری بووینەتەوە، بۆیەش پێویستە بە هەموو پێکهاتەکانمانەو کار بکەین و یەکگرتووبین، بۆ ئەوەی رێگری لەم مەترسیە بکەین. ئەم قۆناغە مەترسیدارە و پێویستە بە یەک دەست خاکی پیرۆز، خاکی شەهیدان بپارێزین."

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا عەلا سەلوم ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. دواتر تەرمی شەهید بە دروشم و هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق