تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵەح ئەل شێخ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵەح عومەر ئەل شێخ لە تەل تەمر بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ساڵەح عومەر ئەل شێخ لە تەل تەمر بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
خەڵکی تەل تەمری کانتۆنی جەزیرە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ساڵەح عومەر یەل شێخیان بەخاک سپارد کە لە بەرخۆدانی مەنبەج بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهید بوو.
خەڵکی شارەکە و پێکهاتەکانی هەرێمەکە و ڕێکخراوەکان و نوێنەری مەجلیسی سەربازی تەل تەمر بەشداربوون لە مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەل تەمر لە گەڕەکی تەل ئەحمەر.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل تەمر محەمەد عەلیات ڕایگەیاند شەهید ساڵەح لە شەڕی شکۆ و شەرەفدا شەهید بوو، هیچ قسەیەک مافی شەهیدان نادات.
ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییە گشتیەکانی مەجلیسی سەربازیی تەل تەمر محەمەد حەسەن باسی ئاستەنگەکانی بەردەم هەرێمەکەی کرد.
محەمەد حەسەن باسی لەوە کرد پێویستە لە ئاستی پیلانگێڕیی سەر هەرێمەکە تێبگەین، گوتی: "دەیانەوێت فیتنە لەنێوان پێکهاتەکان درووست بکەن. پێویستە هۆشیاربین و دژی ئەم هەوڵانە ئامادەبین".
پاشان ناسنامەی شەهید ساڵەح خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.