تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ویسام مەحمود بەخاکسپێردرا

لە کانتۆنی تەبقە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ئوسەید بەخاکسپێردرا کە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە دەیرەزۆر شەهید بوو.

تەرمی شەهید ئوسەید بەخاکسپێردرا

دانیشتووانی تەبقە لە گۆڕستانی شەهیدانی شارەکە کۆبوونەوە و تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئوسەید (ویسام مەحمود)یان بەخاکسپارد کە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکە سەربازییەکانی لە دەیرەزۆرن شەهیدبوو.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری مەنسورە خەمیس شەراد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهیدان بۆ پاراستنی پرۆژەی خوشک و برایەتی گەلان، بەجێهێنانی ئارامی و ئاسایش گیانی خۆیان فیدا کرد. ئێمەش وەفاداری ئەوان و بەڵێنەکەمان دەبین".

لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی تەبقە سەقر جرنی گوتی: "گەلانی هەرێمەکە فیداکارییەکی مەزنیان پێشکەش کرد".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

دواتر جەماوەر لەنێو هەلهەلەی دایکان و بەرزکردنەوەی درووشمی "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی شەهید" تەرمی شەهید ئوسەیدیان بەخاکسپارد.