تەرمی شەڕڤانی یەپەژە نوپەل تێکۆشەر بە خاکسپێردرا

دانیشتوانی کانتۆنی قامیشلۆ تەرمی شەڕڤانی یەپەژە نوپەل تێکۆشەریان لە گۆڕستانی دێرک بە خاکسپارد.

بەسەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەکانی کانتۆنی قامیشلۆ (دێرک، گرکێ لەگێ، چلئاغا، تل کۆچەر)تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) سەنا عەلی (نوپەل تێکۆشەر دێرک)یان لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگری دێرکەوە وەرگرتەوە و بەرەو گۆڕستان رەوانەیان کرد.

لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک مەراسیمی ماڵئاوایی بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەیادی شەهیدان دەستیپێکرد. ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک جوان عەلی سەرنجی بۆ سەر بەرخودانی ژنان لە کوردستان راکێشا.

شەڕڤانی یەپەژە رۆژبین گەلهاتیش باسی تایبەتمەندییەکانی شەهید نوپەل تێکۆشەری کرد و وتی، "نوپەل نمونەی بەرخودان بوو بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشا. ئێمە رێگەی شەهیدان بەرنادەین".

دواتر بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. تەرمی شەهید نوپەل تێکۆشەر بە هەلهەلە بە خاکسپێردرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، نوپەل تێکۆشەر رۆژی ١٨ی کانونی دووەم لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەین عیسا بریندار بوو، رۆژی ٧ی شوبات شەهیدبووە.

هـ . ب